کوردستانی
بینایەک بەسەر ژمارەیەک کرێکاردا رووخا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمشەو لە گەڕەکی لاوانی شاری هەولێر سەقفی بینایەک بەسەر ژمارەیەک کرێکاردا دەڕوخێت لە ئەنجامدا سێ کرێکار بریندار دەبن و تائێستا ش نەتوانراوە یەکێک لە کرێکارەکان دەربهێنرێت.
شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو پێنجشەممە 24ی شوباتی 2022 لە گەڕەکی لاوانی شاری هەولێر سەقفی بینایەک بەسەر ژمارەیەک کرێکاردا دەڕوخێت لە ئەنجامدا سێ کرێکار بریندار دەبن".
ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا کرێکارێک لەناو بیناکەدا ماوە نەتوانراوە رزگار بکرێت، هەروەها نازانرێت ئەژی یاخود گیانی لەدەستداوە تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەولێر لە شوێنی رووداوەکەن و لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی ئەو کرێکارە".
س،ر

بیروڕا