کوردستانی
پەیامێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی لەبارەی دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت یەكێتی حزبێكی رەسەن، خاوەن ئامانج و نوێگەرە.
لە پەیامەکەدا هاتووە "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبێكی رەسەن، خاوەن ئامانج و نوێگەرە، خەبات بۆ مافە نەتەوەیی و نشتمانییەكان دەكات و كار بۆ بنەما سەرەكییەكانی مافی مرۆڤ، ئاشتی، دیموكراسی و مافی چارەی خۆنووسین دەكات".
ئەوەش هاتووە "لەم وێستگەی گۆڕانكارییە ریشەییەدا كە گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال، چاكسازی دەكەینە بنەمای نوێبوونەوە و یەكێتی ناو یەكێتی پتەوتر دەكەین، ئۆرگانەكانمان كاریگەر و چالاكتر دەكەین تاوەكو ماندوونەناسە ئەركەكان ڕابپەڕێنن و دڵسۆزانەتر كار بكەن".
بافڵ جەلال تالەبانی ئاماژەی بەوەکردووە "ستراتیژێكی دوورمەودای سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی و رێكخراوەیی كە خزمەت بە ژینگەی سیاسی و حكومڕانی لە عێراق بكات دەكەینە هەوێنی كاركردنمان".
ئاماژەی بەوەشداوە "گەنجە خوێنگەرم و ژنە چالاكەكانمان هێزی لەبن نەهاتووی ئەم حیزبە نوێگەرە دەبن و پێشڕەویی ئەم خەباتە پیرۆزە دەكەن، پێشمەرگەی دێرین، زیندانیانی سیاسی، كەمئەندامانی سەنگەر و تێكۆشەران سەرمایەیەكی گەورەی یەكێتیین و ئەزموونەكانیان دەكەینە سەرمەشقی كاركردنمان".
لە کۆتایدا باسی لەوەکردووە "سەربەرزی و سەرفرازیی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئامانجی مێژوویی و هەمیشەیی ئەم حیزبە تێكۆشەرەیە، بۆ ئەمەش هیچ هێزێك نامانوەستێنێت".
س،ر

بیروڕا