کوردستانی
زانیاری نوێ لەبارەی ئەو کچە کوردەی لە ئۆکرانیا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە بۆردومانەکانی دوێنێی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، کچێکی کورد گیانی لەدەستدا، مەودا میدیا زانیاری نوێ لەبارەی ئەو کچە کوردە بڵاودەکاتەوە.
ناو ساری عەبدوڵڵایە و تەمەنی 21 ساڵە، بە مەبەستی خوێندن رووی لە ئۆکرانیا کردووە، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکییە.
خەڵکی کەرکوکە، ماوەی نزیکەی دوو ساڵە لە ئۆکرانیا دەژی، لە شاری خارکێف ژیاوە.
ئێوارەی دوێنێ، لە بۆردومانی روسیا بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی ئەو شارە، گیانی لەدەستداوە.
ساری، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا لە هەمان شوقەدا ژیاون، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان لەکاتی هێرشەکەدا هیچیەک لە هاوڕێکانی لەگەڵی نەبوون.
بیروڕا


