کوردستانی

نرخی زێر لە کوردستان هێڵە سوورەکەی بەزاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێر لە کوردستان هێڵە سوورەکەی بەزاند
مەودا میدیا-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی زێر بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە.

دلێر محەمەد، بەرپرسی یەکێتی زێڕنگەرانی سلێمانی، بە میدیا عێراقیەکانی راگەیانددووە لە دەستپێکی بازاڕی ئەمڕۆدا، هەر گرامێک زێری عەیارە 21 بە 400 هەزار دینار فرۆشراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە کە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، پەیوەندی بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا هەیە.

باسی لەوەشکردووە کە بەردەوام بازاڕی زێر و دراوەکان لە هەرێمی کوردستان کاریگەرە بە رووداوە جیهانییەکان.

ئەمە لەکاتێکدایە چاوەڕوان دەکرێت ئەمەریکا سزای زیاتر بەسەر رووسیادا بسەپێنێت و ئەوەش بە واتای زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی زێت دێت.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan