کوردستانی
سلێمانی؛ لەسەر پردی کۆبانێوە پیاوێک خۆی هەڵدایەخوارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پیاوێکی تەمەن 47 ساڵ لەسەر پردی کۆبانێ لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، لە سلێمانی خۆی هەڵدایە خراوەرەوە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ڕاگەیاند، نزیك كاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، پیاوێك بە ناوی (ت ع ع)ە لە سەر پردی کۆبانێ خۆی هەڵداوەتەخوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە پیاوەکە تەمەنی 47 ساڵە و کوردە و بە پێ بەسەر پردەکەدا تیپەڕیوە.
لەبارەی دۆخی تەندروستی قوربانییەکەوە، سامان نارد دەڵێت "دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
ب.م
بیروڕا


