کوردستانی
حزبی شیوعی هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەکەی رووسیا راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حزبی شیوعی کوردستان رایگەیاند پلانەکانی ئەمەریکا و ناتۆ هەڕەشەن بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری جیهان.
حزبەکە لە راگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردوەتەوە داوایکردووە سەرجەم حزبە شیوعییەکانی جیهان وەکو خێزانێک یەک هەڵوێستیان لەسەر پرسەکە هەبێت.
بە پێویستیشی زانیوە حزبە شیوعییەکان لەئاستی ناوچەیی و جیهانییدا چالاکی ئەنجامبدەن و هەڵوێستەکانیان بە کردەیی دەرببڕن.
لە راگەیەنراوەکەدا، حزبی شیوعی "ئیمپریالیزمی ئەمەریکی و پلانەکانی ناتۆ" بە مەترسی ناو دەبات و دەڵێت "هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی جیهان".
ب.م
بیروڕا


