کوردستانی

لەبارەی مووچەوە مژدەیەک بۆ فەرمانبەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی مووچەوە مژدەیەک بۆ فەرمانبەران
مەودا میدیا-

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە سبەینێ یەکشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران بکرێت و یەکەم وەزارەت، وەزارەتی تەندروستیی مووچە وەردەگرێت.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە مەودا میدیای راگەیاند، بە هۆکاری ئەوەی 25ی مانگ کووتووەتە رۆژی هەینییەوە و پشووە، دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەکەوێتە رۆژی یەکشەممە 27ی مانگەوە و وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەک یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرێت. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بیانوی دواکەوتن لە ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا، لە دوو مانگی رابردوودا زۆر بە خاوی مووچەی دابەش دەکرد، بەجۆرێک لە چەند رۆژێکدا مووچەی یەک وەزارەتی دابەش دەکرد. 

لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین، 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن، حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan