کوردستانی

سۆران؛ تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆران؛ تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆرانەوە تەرمی هاوڵاتییەک لە ناو ماڵەکەی خۆیدا لە قەزای رواندزی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دۆزراوەتەوە و پۆلیس دەشڵێت "گومان دەکرێت رووداوەکە خۆ کوژی بێت".

شەمال دێواری، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کاتژمێر 7:20 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە ئاگادار کراونەتەوە لەبوونی تەرمی هاوڵاتییەک کە بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە لەناو ماڵەکەی خۆی لە رواندز دۆزراوەتەوە.

باسی لەوەشكرد، هاوڵاتییەکە لەدایکبووی ساڵی 1986 بووە و خێزاندارە، دوای رێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵێنەوەش لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کرا لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران.

ئەوەشێ خستووتەڕوو، لێکۆلێنەوە لەم رووداوە دەستیپێکردووە و بەپێی لێکۆلێنەوە سەرەتاییەکان گومان دەکرێت رووداوەکە خۆکوشتن بێت، دواتریش رای گشتی لە تەواوی زانیارییەکان ئاگادار دەکەنەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan