عیراقی
پەرلەمانی عیراق لەسەر بەهای دۆلار کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بڕیارە رۆژی دووشەممە پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە، ئەندامێکی پەرلەمانیش دەڵێت، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر بەهای دۆلار.
بەپێی راگەیاندراوێکی پەرلەمانی عیراق کە تێیدا بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی کردووە بۆ کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە، مەلاکەریم شکور، ئەندامی پەرلەمانی عیراقیش دەڵێت، کۆبوونەوەکە خۆی لە سێ تەوەر دەبینێتەوە:
- ئەو ئەندامانەی پەرلەمان کە سوێندیان نەخواردووە، سوێندی یاسایی دەخۆن.
- لێژنە دایمییەکانی پەرلەمان دیاری دەکرێت.
- تەوەرێکیشیان گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی.
لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا موقتەدا سەدر داوای بانگێشتکردنی وەزیری دارایی عیراق و بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عیراقی کرد بۆ پەرلەمان بۆ پێدانی روونکردنەوە لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەرانبەر دیناری عیراقی و ئەو داوایەی سەدر کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ر. ئ.