کوردستانی
بڕێک پارەی دیکەی جوتیاران لە بەغداوە دەنێردرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانیی عیراق، ئاگاداری ناردووە بۆ جوتیاران کە هەفتەی داهاتوو بەشی یازدەی پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە هەرێمی کوردستان.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عیراق ئاگادارکراین، کە بەشی یازدەهەمی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێمی کوردستان و پاش وەرگرتنی رێکارە کارگێڕییەکان لەرێگەی سایلۆکان بەسەر جوتیاراندا دابەشی دەکەین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی پارەکە بەم شێوەیەیە، سلێمانی- بڕی 10 ملیار و 989 ملیۆن دینارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی پارەکە بەم شێوەیەیە، سلێمانی- بڕی 10 ملیار و 989 ملیۆن دینارە.
باسی لەوەشکردووە، هەرچی پارەی هەولێرە- بڕی سێ ملیار 155ملیۆن دینارە, دهۆکیش- بڕی 990 ملیۆن دینارە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


