کوردستانی
وەرزی نوێی یاسادانان لە پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئازاری 2022وە وەرزی نوێی یاسادانان لە پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکاتەوە و فراکسیۆنەکانیش پرۆژەی نوێی خۆیان بدەنە سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
عوسمان کەریم سوارە، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "1ی ئازاری 2022 وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و دەست بە دانیشتنەکان دەکرێتەوە، هەروەها بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەکارییەکان کراوە".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند "هەر فراکسیۆنە پرۆژەی خۆی ئامادە دەکات و پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانی دەکات".
لەبارەی پرۆژەی فراکسیۆنی یەکێتییەوە ئاماژەی بەوەکرد "بڕیارە رۆژی دووشەممە 28ی شوباتی 2022 فراکسیۆنەکامان کۆبێتەوە و قسە لەسەر ئەو پرۆژانە بکات کە پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دەکات لە وەرزی نوێی یاساداناندا".
س،ر

بیروڕا