کوردستانی
" ئەو بازرگانانەی وەکیلی کاڵا و شمەکە ئۆکرانیەکان بوون لە هەرێمی کوردستان زەرەرمەند دەبن"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت دوو وەکالەتی شەربەتی ئۆکرانی لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە، ئاماژە بەوەدەکات ئەو بازرگانانەی وەکیلی کاڵا و شمەکە ئۆکرانیەکان بوون لە هەرێمی کوردستان زەرەرمەند دەبن.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "دوو وەکالەتی شەربەتی ئۆکرانی لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە، شەربەتی فرێش، پاککەرەوە، ئەندۆمی و پاقلەمەنییەکان، هەروەها کۆمەڵێک شمەکی دیکە لە ئۆکرانیاوە هێنراونەتە هەرێمی کوردستان".
راشیگەیاندووە "جۆری تری زۆرە جگە لە ئۆکرانییەکە، بۆیە کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نابێت، هەروەها تورکیا، ئێران، باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەوانە دەبنە بەدیلی ئۆکرانیا بۆ هەرێم، بەڵام ئەو بازرگانانە زەرەردەکەن کە وەکیلی کاڵاو شمەکی ئۆکرانین".
س،ر

بیروڕا