کوردستانی

ئاگادارییەک بۆ هاوبەشانی کارەبا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک بۆ هاوبەشانی کارەبا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە کە کۆتایی مانگی شوبات لێخۆش لە 15% بۆ قەرزی کارەبا کۆتایی دێت.

ئەمڕۆ شەممە 26ی شوباتی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "ئاگاداری هاوبەشانی کارەبای سنوری پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە کە لێخۆش لە (15%) لە رێکەوتی 28ی شوباتی 2022 کۆتایی دێت، هەر هاوبەشێک دەیەوێت سودمەند بێت پێویستە تا ئەو بەروارە سەردانی بنکەکان وەرگرتنی پارەی کارەبا بکەن".

ئاماژە کراوە بەوەی "دانیشتووانی شارەکانی نیشتوجێبوونی (ستییەکان) دەکەین کە  بەشێک لەوانیش پسوڵەی کارەبایان بۆ چوەتەوە و ئیدارەکانیان بەرپرسن لە دابەشکردنی بەسەر هاوبەشەکانیان، ئاگاداریان بکەوە کە پسوڵەکانتان پێبدەن، بۆئەوەی سوودمەندبن لە لێخۆشبوونی 15%".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan