ئابووری
دوایین زانیارییەکان لەبارەی بەهای دۆلارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینی ئەمەش وایکرد بەشێک لە هاوڵاتییان دۆلارەکانیان بفرۆشن، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانییش رایدەگەیەنێت لەئێستادا بەهای دۆلار جێگیرە و رۆژانە بە رێژەیەکی کەم بەرز و نزمی دەکات.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا بەهای دۆلار جێگیرە و رۆژانە بە رێژەیەکی کەم بەرز و نزمی دەکات، بۆ ئەمڕۆ شەممە 26ی شوباتی 2022 بەهای 100 دۆلار لەنێوان 146 هەزار و 750 دینار و 146 هەزار و 650 دینار بوو".
وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی راشیگەیاند "ئەو گۆڕانکارییانەی چەند رۆژی رابردوو لە بەهای دۆلاردا روویدا خەڵکێکی زۆری تووشی زیان کرد، بە جۆرێک خەڵکە هەژار و مام ناوەندەکەی ئەو دۆلارەی هەبوو فرۆشتیان بازرگان و بازرگانە سیاسییەکان لێیان کڕینەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "گۆڕانکارییەکان و دابەزینی بەهای دۆلار کاریگەری ئەوتۆی لەسەر نرخی کاڵا و شمەک نەبوو، بەڵام بەشێکی زۆری خەڵک لە ترسی ئەوەی بەهای دۆلار دادەبەزێت ئەو دۆلارەی هەبوو فرۆشتیان بەمەش تووشی زەرەر و زیان بوون".
س،ر