کوردستانی
ئاسایش دەستگیرکردنی بکوژی شۆفێرەکەی پەرلەمانی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە تۆمەتبار بوو بە کوشتنی هاوڵاتییەک لە 10ی شوباتی 2022 کە شۆفێر بوو لە پەرلەمانی کوردستان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پاش رووداوی کوشتنی هاوڵاتی ( دڵدار حەمەدەمین مستەفا) لە ئێوارەی 10ی شوباتی 2022 لە شاری هەولێر تیمەکانی لێکۆلینەوەو بەدواداچوwنی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و توانیان ئەنجامدەری ئەم تاوانە بدۆزنەوە بە ناوی ( عبدالقادر علی رەسوڵ) ناسراو بە ( قادر قەلعە) و ئەمڕۆش شوێنەکەیان دەستنیشان کرد کە لە دەوروبەری شاری هەولێر بوو".
ئەوەس هاتووە "لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆلینەوە هێزێکی بەڕێوەبەرایەتیمان چوونە ئەو شوێنە بە مەبەستی دەستگیرکردنی، بەڵام تاوانبار بە تەقەکردن رووبەرووی هێزەکە بۆوە و لەئەنجامیشدا بە برینداری دەستگیرکرا و ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەردایە. دوای تەواوبوونی لێکۆلینەوە زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو".
س،ر

بیروڕا