کوردستانی

ئایا سبەینێ مووچە دابەش دەکرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا سبەینێ مووچە دابەش دەکرێت؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەکاتێکدا دەبوو سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی 2022 بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی رای نەگەیاندووە کە سبەینێ مووچە دەدرێت.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە یەکێک لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ ئاگادارییەکمان بۆ نەهاتووە کە سبەینێ یەکشەممە 27ی شوباتی 2022 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکەین".

ئەگەر دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکرێت یەکەم وەزارەت کە مووچە وەردەگرن وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند هەموو 25ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵام بەردەوام دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan