کوردستانی

بۆچی مووچە دابەش نەکرا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی مووچە دابەش نەکرا؟
مەودا میدیا-

بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی 2022ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی نیشان نەدا ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە نەکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی شوباتی 2022 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی نیشان نەداوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات، هەرکاتێک حکومەتی هەرێم بڕیاری لەسەر بدات وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات".

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند هەموو 25ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵام بەردەوام دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan