کوردستانی
بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی پلانی نوێی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت بۆ ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی بەرنامەیەکی تۆکمەی داناوە بۆ رواندنی نەمام و دار، ئاماژە بەوەشدەکات ئەوەی گرفتە بۆ ئێمە تازەکردنەوەی گرێبەستی ئاودێرییە کە لەمساڵدا هیوادارین زوو بۆمان بکرێت.
هاوژین عوسمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی بەرنامەیەکی تۆکمەی داناوە بۆ رواندنی نەمام و دار لە باخچەکان و بلوارەکانی شاری سلێمانی".
راشیگەیاند "سەندیکایبموەلیدە ئەهلییەکان بۆ ئەمساڵ زیاتر لە پێنج هەزار داریان بۆ کڕین کە لەئێستادا لە نەمامگەی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانە، ئەم دارانە بە چەند قۆناغێک دەڕوێنین هەفتەی رابردوو زیاتر لە هەزار دارمان لە لە بلواری تاسڵوجە و شەقامی مەلیک مەحمود رواندووە، هەروەها بە نیازین لە هەفتەی داهاتوودا 1000 دار لە سەرجەم بلوارەکانی شاری سلێمانی بڕوێنین".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەوەی گرفتە بۆ ئێمە تازەکردنەوەی گرێبەستی ئاودێرییە کە لەمساڵدا هیوادارین زوو بۆمان بکرێت، بۆئەوەی ئەمساڵ گرفتی کەمئاویمان نەبێت".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی راپۆرتی کەشناسی رێژەی باران بارین وەکو ساڵی پار نییە ئەمساڵ رێژەی بەفر زیاتر بووە، ئەو بیرانەی هەمانە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی حەوت ئەگەر وشک نەکەن گرفتی ئاومان نابێت، بەڵام یەکێک لە گرفتەکانی دیکە نەبوونی تەنکەری گواستنەوەی ئاوە، بۆیە هیوادارین بۆ ئەمساڵ ئەو گرفتە نەبێت".
س،ر

بیروڕا