کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەکات
مەودا میدیا-

حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان دەکات هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆن بكەن بۆ دابینكردنی بودجە و پێداویستییەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی شوباتی 2022 نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 33 لە ڕۆژی 24ی شوباتی 2022 دەربارەی دەستنیشانکردنی رۆژی 1ی ئۆکتۆبەری 2022 وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێک بڕیاریدا بە راسپاردانی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی".

ئەوە خراوەتەڕوو "هەماهەنگییەكە بە مەبەستی دابینکردنی بودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت".


س،ر
Qaiwan
Qaiwan