کوردستانی

هاوڵاتییەک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ڕاپەڕینی قەزای کەلار بەهۆی تەزووی کارەباوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی شوباتی 2022 هاوڵاتی (بەکر سامر حسێن) دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی شاری کەلار گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار کە بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە".

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد "بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە".

س،ر 
Qaiwan
Qaiwan