کوردستانی

هەلی دامەزراندن بۆ ژمارەیەک دەرچوو رادەگەیەندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەلی دامەزراندن بۆ ژمارەیەک دەرچوو رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە هەلی دامەزراندن بۆ دەرچووی چەند بەشێک دەکاتەوە بەشێوەی گرێبەست دەبێت دامەزراندنەکە.

غەریب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەلی دامەزراندن بۆ ژمارەیەک دەرچوو دەرەخسێنین بەشێوەی گرێبەست، هەروەها دامەزراندنەکە لەڕێگەی فۆڕمێکی ئۆنلاین دەبێت و تەنها دەتوانین 15 دەرچوو دابمەزرێنین".

دەرچووەکانیش پێکدێن لەم بەشانە: 

-چوار ئەندازیار لە بوارەکانی کارەبا، میکانین و شارستانی و روپێووی.

- دوو دەرچووی بەشی یاسا.

- دوو دەرچووی راگەیاندن.

- دوو دەرچووی کارگێری

- یەک دەرچوو ئایتی و کۆمپیتەر.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan