کوردستانی
"باج بارگرانییە لەسەر هاوڵاتییان"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، وەرگرتنی باج بارگرانییەکی زۆری لەسەر شانی هاوڵاتییان دروستکردووە و لە هەمانکاتدا نەشبووەتە هۆکاریک بۆ خۆشگوزەرانی.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە ئازاد محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له نووسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كۆبوونه‌ته‌وه و باسیان له كۆمه‌ڵێك پرسی هه‌نووكه‌یی كردووه كه ئاسته‌نگی گه‌وره‌یان بۆ هاوڵاتییان دروستكردووه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكشیدا نووسراوێك ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دەکەن كه تیایدا داواكاری و پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك ده‌خرێته‌ڕوو.

باسی لەوەشکرد "ئه‌وان زیاتر له‌سه‌ر سێكته‌ری ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، رێگەوبان، خۆڵ و خاشاك كه ئێستا ته‌نگی به زۆری ناوچه‌كان هه‌ڵچنیوه گفتوگۆیان كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و باجه‌ی كه بارگرانییه‌كی زۆری له‌سه‌ر شانی هاوڵاتییان دروستكردووه و له هه‌مانكاتدا نه‌بووه‌تە هۆی خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتییان".
سەبارەت بە داهاتی سلێمانی رایگەیاند "نووسراومان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داهاته‌ی له سنووری سلێمانیدایه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه له كۆی گشتی داهات و چۆنێتی خه‌رجكردنی، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ڵامی داوینه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا