کوردستانی

دوو تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزور دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند كە هەستابوون بە رفاندنی هاوڵاتییەک و ئۆتۆبێل و پارەكەشیان لێسەندبوو. 

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزور ئاماژەی بەوەکردووە، چەند تۆمەتبارێك هەستان بە رێگریكردن و رفاندنی هاوڵاتییەک كە كاری ئاڵوگۆڕی دراوی كردووە لە قەزای سەیدسادق، تۆمەتبارەكان ئۆتۆمبێل و بڕێك دراوی هاوڵاتییەكەیان بردووە، دوابەدوای رووداوەكە هێزەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور بە هاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەیدسادق دەستیانكردووە بە لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاری ورد.

باسی لەوەشکردووە، توانرا بكەرانی تاوانەكە دەستنیشان بكرێن و لەلا‌یەن هێزەكانیانەوە دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن و دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا بگرن كە كردەوەكەیان پێ ئەنجامداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمەتباران دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو چوار تۆمەتباری دیکەیان دەستنیشانكردووە كە هاوكار و بەشداری تاوانەكە بوون، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور لە هەوڵی دەستگیركردنی ئەو چوار تۆمەتبارەی دیکەشدان كە بەشداری تاوانەكە بوون.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan