کوردستانی
یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی وەتەنی میسری یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەکەوێتە 2/4/2022 ەوە، رەمەزانی ئەمساڵ مانگێکی تەواو دەبێت، واتە مسوڵمانان 30 رۆژی تەواو بەرۆژوو دەبن.
ماڵپەڕی وەتەنی میسری لەزاری جاد قازی، سەرۆکی پەیمانگەی نەتەوەیی بۆ توێژینەوەی گەردوونی و جیۆفیزیکی رایگەیاندووە "بەپێی ئەو داتایانەی پەیمانگەکە کۆیکردووەتەوە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەکەوێتە دووی نیسانی 2022 ەوە و مانگی رەمەزانی ئەمساڵیش 30 رۆژی تەواو دەبێت".

جاد قازی ئەوەشی روونکردووەتەوە، کە سەرەتا و کۆتا رۆژی مانگی رەمەزان بە فەرمی لەکاتی بینینی مانگدا رادەگەیەنرێت، کە 29ی شەعبانی داهاتوو دەبێت و هاوکاتە بە یەکی نیسان، کۆتایی مانگی رەمەزان لە 29ی رەمەزانی ساڵی 1443ی هیجری رادەگەیەنرێت، کە دەکەوێتە یەکی ئایاری داهاتووەوە، لەکاتی بینینی مانگدا، دووی ئایار دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان".
مانگی رەمەزان تایبەتە بە مسوڵمان، لەو مانگەدا مسوڵمانان لە تەواوی جیهاندا بۆ ماوەی مانگێکی تەواو بەڕۆژوو دەبن واتە (لە بانگی بەیانییەوە بۆ بانگی ئێوارە هیچ خواردن و خواردنەوەیەک ناخۆن و لەو ماوەیەشدا چەندین عیبادەتی تایبەتی تێدا ئەنجامدەدەن)، مسوڵمانان بە مانگی لێخۆشبوون و پاکبوونەوە لە گوناحەکان ناوی دەبن.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا