کوردستانی

هەولێر؛ تەرمێک دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ تەرمێک دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دۆزینەوەی تەرمی یەکێکی دیکە لە قوربانیانی لافاوەکەی گەڕەکی دارەتووی هەولێری راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بەشی قەزای دەشتی ھەولێر لە بوونی تەرمێک لە بەستی دارەتوو ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە هاوڵاتییەک بەناوی (عمران سادق ئیسماعیل) کە باری دەروونی تەواو نەبووە، 37 رۆژ لەمەوبەر بە هۆی لافاوەکەی دارەتوو خنکاوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئاگاداری بنکەی پۆلیسی دارەتوو و بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوان و ئامبۆڵانس کرایەوە، بۆ ئەوەی تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی بکرێت و دواتر رادەستی خانەوادەکەی بکرێتەوە".

لەسەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵدا بەهۆی شەپۆلێکی بارانی بەهێز لافاو لە چەند گەڕەکێکی پارێزگای هەولێر دروستبوو کە بەهۆیەوە چەند کەسێک خنکان و ژمارەیەکی زۆریش ماڵ ئاوی تێچوو.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan