کوردستانی
"پاراستنی میللـەت لەسەروو هەموو ئیمتیازاتێکەوەیە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە ماتی لاسیلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عیراق، لە دیدارێکدا تاوتوێی دواین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی عیراق و ھەرێم کرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە ماتی لاسیلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عیراق، لە دیدارێکدا تاوتوێی دواین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی عیراق و ھەرێم کرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ئاماژەدان بە پێشھاتە سیاسییەکان و ھەنگاوەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق، ھەڵوێستەیکرد لەسەر سیاسەتی یەکێتی و روونیکردەوە، کاتێک دەڵێن حکومەتی خزمەتگوزار و تەوافق لەسەر بنەمای شەراکەت و ھاوبەشێتی راستەقینە، لەپێناو سەقامگیری سیاسی، ئابووری، ئەمنی و خوشگوزەرانی زیاترە لە وڵات، نەک ئەوەی سیاسەتی پەراوێزخستن و سەپاندنی زۆرینە بکرێتە بنەما، کە لەم ھەلومەرجەدا ئەم جۆرە بیرکردنەوە و ھەنگاوانە دۆخی عیراق و ھەرێم بەرەو ئاڵۆزی دەبات و بەربەست و رێگرییەکانیش زۆرتر دەبن لە بەردەم چاکسازی و خزمەتکردندا.
جەختیشیکردەوە، وەک کوردیش بۆ کۆی پرسەکان لەگەڵ یەکڕیزی کوردستانین و نامانەوێت لە دەرەوەی بەرەی نیشتمانیی ھیچ ھەنگاوێک بنێین، بەڵام کاتێک لە دەرەوەی ئیرادەی نەتەوەیی و بەرژەوەندی گشتی رێککەوتن بکرێت، یەکێتیش خاوەنی ستراتیژی خۆی دەبێت و پەنا بۆ رێگە چارەی دیکە دەبات کە بەدڵنییایەوە ھەر ھەنگاوێکیش بنێین بەرژەوەندی گشتی تێدا دەپارێزرێت و پاراستنی مافی میللـەتەکەمان لەسەروو ھەموو پۆست و ئیمتیازاتێکەوە دەبینین.
ھەر لە دیدارەکەدا بە گرنگییەوە باس لە رۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرا و ھاریکار و ھاوکاری نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عیراقییەکان بە فاکتەری ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە قەڵەم درا.
ر. ئ.
بیروڕا


