کوردستانی

لە سلێمانی تەقە لە بارەگای ئەم حزبە کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی تەقە لە بارەگای ئەم حزبە کرا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەمشەو دوو كەس تەقەیان لە بارەگای ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری لە سلێمانی كردووە، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانیش دەڵێت "لێکۆڵینەوەمان لە رووداوەکە دەستپێکردووە".

سەبارەت بە رووداوەکە یاسین سەمیع، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوو کەس لە نزیک بارەگای ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری لە سلێمانی چەند فیشەکێکیان بەرو ئاسمان تەقاندووە و دواتر دەستگیرکراون".

ئاماژەی بەوەشكرد "رووداوەکە هیچ زیانێکی نەبووە، دوای دەستگیرکردنیان لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستیپێکردووە و ئەو کەسانە سەرخۆشبوون، پێناچێت رووداوەکە پەیوەندی بە هیچ لایەنێکەوە هەبێت".

هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانەی کە تەقەکانیان کردووە، لەلایەن پاسەوانانی بارەگاکەوە دەستگیرکراون و دواتر رادەستی هێزەکانی ئاسایش کراون.

ر. ئ.


Qaiwan
Qaiwan