کوردستانی
کوڕی کەسایەتییەکی دیار لە هەولێر کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە گەڕەکی دارەتوی شاری هەولێر هاوڵاتییەک کوژراوە و دوای رووداوەکەش تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند، لە هەولێر هاوڵاتییەک تەقەی لە کەسێک کردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، دەشڵێت "تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تەرمی کوژراوەکەش رەوانەی پزیشکی دادی کراوە، وتیشی، پاش کەمێکی دیکە زانیاری ورد و زیاتر بڵاودەکەینەوە.
مەودا میدیا زانیویەتی ئەو کەسەی کە کوژراوە گەنجێکی تەمەن 18 ساڵە و کوڕی کەسایەتییەکی دیاری ئایینی شاری هەولێرە.
ر. ئ.
بیروڕا