کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی دادگەی فیدراڵی عیراق دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی دادگەی فیدراڵی عیراق دەداتەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌ بۆ تاوتوێکردنی بڕیاری دادگەی فیدراڵی عیراق لەسەر نادەستووری فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان.

دڵشاد شەهاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بە میدیایەکی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگه‌یاندووە "ئەمڕۆ دووشەممە 28ی شوباتی 2022 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی حکومەت، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی دادوەری کۆدەبنەوە".

ئەو راوێژكارەی سەرۆکی هەرێم راشیگەیاندووە "کۆبوونەوەکە تایبەتە بە تاوتوێکردنی بڕیاری دادگەی فیدراڵی عیراق لەبارەی پرسی نادەستووری فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و وەڵام دانەوەی دادگەی فیدراڵی".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan