کوردستانی

ئەمڕۆ نەوتی سپی لەم قەزایە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ نەوتی سپی لەم قەزایە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرای کرد ئەمڕۆ نەوتی سپی لە قەزای چەمچەماڵی سنووری پارێزگای سلێمانی دابەش دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی هاتووە "ئەمڕۆ دووشەممە 28ی شوباتی 2022 نەوتی سپی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دابەش دەکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "بۆ هه‌ر خێزانێك بڕى 200 ليترە و نرخەکەشی بڕی 55 هەزار دینارە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan