کوردستانی
24 نۆرینگە و دەرمانخانە و تاقیگە و کۆمەڵگەی پزیشکی داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرای کرد 24 نۆرینگە ودەرمانخانە و تاقیگە و کۆمەڵگەی پزیشکی لە قەزای سەیدساق داخراون کە سەرپێچییان کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەپێناو سەلامەتی تەندروستیی هاوڵاتییان و بەدەستکەوتنی باشترین کوالێتی پێداویستیی پزیشکی و دەرمان لیژنەکانی بەشی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەردانی قەزای سەیدسادقی کرد".
نیان حەمە ئەمین، بەڕێوەبەری بەشی پشکنین و بەدواداچوون رایگەیاند "لەئەنجامی گەڕان و بەسەرکردنەوەکانمان 24 شوێن کە پێکهاتبوون لە سێ کۆمەڵگەی پزیشکی و پێنج دەرمانخانە و یانزە نۆرینگەی پزیشکی و سێ عیادەی پزیشکی و دوو تاقیگە گەڕان و پشکنینیان بۆ ئەنجامدرا دەرکەوت بەشێک لە دەرمانخانەکان و تاقیگە و کۆمەڵگە پزیشکییەکان مۆڵەتی کارکردنیان نەبوو جگە لەوەش هەندێکیان مۆڵەتی کارکردنیان بەسەر چووبوو تازە نەکرابوونەوە وەک لیژنەکە بڕیاردرا بەداخستنیان".
راشیگەیاند "بەپێی مەرج و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی نابێت هیچ نۆرینگە و تاقیگە و عیادە و کۆمەڵگەی پزیشکی لە کاتی دەوامی فەرمیدا کراوەبن".
س،ر

بیروڕا