کوردستانی

هۆشدارییەک لەبارەی گۆشتی سوورەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەک لەبارەی گۆشتی سوورەوە
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات  ئەو گۆشتەی لەسەر شەقامەكان دەفرۆشرێت نەیكڕن، چونكە شیاوی خواردن نییە.

بێوەی ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی دووی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی سەربڕینی ئاژەڵ بەشێوەیەكی نایاسایی و فرۆشتنی لەسەر شەقامەكان، لیژنەكە لە ناوچەی تانجەرۆی‌ شاری سلێمانی دەستییان بەسەر چوار ئاژەڵی سەربڕدراودا گرتووە".

سەرۆكی لیژنەكە كە هاوكات نوێنەری بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانییە‌، داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات، بۆ پاراستنی تەندروستی خۆیان و خێزانەكانیان ئەو جۆرە گۆشتە نەكڕن لە شەقام و كۆڵانەكان بەدەر لە رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری سەردەبڕرێن و دەفرۆشرێن، لەكاتی هەبونیدا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ئاگادار بكەنەوە.

راشیگەیاند "ئەو ئاژەڵانەی لە كۆڵان و شەقامەكان سەردەبڕرێن، لەگەڵ ئەوەی پشكنین بۆ ئاژەڵەكە نەكراوە، شوێنی سەربڕین و فرۆشتن گۆشتەكەش مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری تێدا نییە، بۆیە شیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan