کوردستانی

ژنێکی تەمەن 48 ساڵ گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێکی تەمەن 48 ساڵ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شارەوانی شاری هەڵەبجە ژنێکی تەمەن 48 ساڵ خۆی سووتاند لە ماڵی خۆیان دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

موقدەم بەرزان عوسمان محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە مەودا میدیا راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 28ی شوباتی 2022 لە گەڕەکی شارەوانی شاری هەڵەبجە ژنێکی تەمەن 48 ساڵ بە ناوی (م. ع. م) کە پیشەی ژنی ماڵەوەیە خۆی سووتاند لە ماڵی خۆیان، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەکەی گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەکرد "تیمی بەڵگە و تاوان و بنکەی پۆلی شەهید سەرکار دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan