کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ شەش قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی چەمچەماڵ - سەنگاو نزیک گوندی قەرەتامۆر کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندرابوون.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 28ی شوباتی 2022 لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرێک لەسەر رێگەی چەمچەماڵ ــ سەنگاو نزیک گوندی قەرەتامۆر کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون کە دانیشتووی رەواندزن".
راشیگەیاند "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەن 40 ساڵە و دوای رێکارەکان لە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرا 122 تەرمەکەی رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت و بریندارەکانیش لەژێر چاودێریدان".
س،ر

بیروڕا