کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵییەوە بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵییەوە بڕیاریدا
مەودا میدیا- 

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیاری دادگەی فیدراڵی لەسەر نادەستووری فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێم کۆتایی هات.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە کۆبوونەوەکەدا هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان بڕیارەکەی دادگەی فیراڵییان بە نادەستووری داناوە، هەروەها لە نزیکترین کاتدا شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عیراق لەسەر بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە پەرلەمانی کوردستان بڕیارێک دەربکات بۆ بەردەوامبوونی فرۆشتنی نەوتی هەرێم.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی شوباتی 2022 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی حکومەت، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی دادوەری لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی لەسەر نادەستووری فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێم کۆبوونەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan