کوردستانی

لە وەزارەتی داراییەوە هەواڵێکی خۆش هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە وەزارەتی داراییەوە هەواڵێکی خۆش هات
مەودا میدیا-

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا کە لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی دەستیکەوتووە، بۆ مووچەی مانگی شوبات، بڕە پارەیەک گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی و چاوەڕێی وەرگرتنی رەزامەندی حکومەتن بۆ دابەشکردنی.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی دەربڕینی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ دەست بە دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ مووچەی مانگی دوو بۆیان نێردراوە.

بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست لە بانکەکاندا دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران هاوشێوەی دوو مانگی رابردوو دوا دەکەوێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان نەناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدای کردووە بە بیانوو بۆ دواخستنی مووچە.

ر. ئ. 

Qaiwan
Qaiwan