کوردستانی

کۆمپانیاکانی پاککەرەوە کارەکانیان رادەگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمپانیاکانی پاککەرەوە کارەکانیان رادەگرن
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

دوو کۆمپانیای دیاری كۆكەرەوەی خۆڵ و خاشاك لە شاری سلێمانی بەهۆی خەرجنەكردنی شایستەكانیانەوە بڕیاریاندا سبەینێ مانگرتن رابگەیەنن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیش دەڵێت "ئەوەی لەسەر ئێمەیە ئەوەیە مانگانە چەکی بانکیان بۆ بکەین، کە لە بانک پارەیان بۆ خەرجناکرێت پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".

 هەردوو كۆمپانیای (شكار و خالید شینكی) كە ئەركی كۆكردنەوە خۆڵ و خاشاک و پاككردنەوەی سەنتەری شاری سلێمانییان لە ئەستۆدایە بڕیاریانداوە لە سبەینێوە بەهۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانیانەوە مانبگرن و كاركردنیان رابوەستێنن، زەردەشت رەفیق، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیش بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوەی لەسەر ئێمەیە ئەوەیە مانگانە چەکی بانکیان بۆ بکەین، کە لە بانک پارەیان بۆ خەرجناکرێت پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".

بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان شایستە داراییەکانیان بۆ خەرجناکات بەشێک لە کۆمپانیاکانی پاکەرەوەی خۆڵ و خاشاک لە سلێمانی ناڕەزای دەردەبڕن و مانگرتن رادەگەیەنن.

پێشتریش كۆمپانیاكانی پاككەرەوە لە بازیان و چەمچەماڵ و ناوچەكانی دیكەی دەوورووبەری سلێمانی بەهەمان هۆكار مانگرتنیان لەكار راگەیاند.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan