کوردستانی

سبەینێ نەوتی سپی لەم ناوچانە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ نەوتی سپی لەم ناوچانە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە کە سبەینێ نەوت لە سنووری قەزاکانی دووکان و چەمچەماڵ دابەش دەکرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەێکی بەڕێوەبەرایتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی سبەینێ سێشەممە، یەکی ئازاری 2022 نەوت لە قەزای دووکان و سنووری قامقامییەتی قەزای چەمچەماڵ دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ هەرماڵێک بڕی 200 لیتر بەنرخی 55 هەزار دینار دەبێت.

ر. ئ.


Qaiwan
Qaiwan