کوردستانی

مەودا میدیا زانیاری لەبارەی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا زانیاری لەبارەی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەخاتەڕوو
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی بەرزبووەوە بە جۆرێک نرخی هەر لیترێک بەنزین 25 دینار بەرزبووەتەوە.

سۆران غەفور، بەڕێوبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە بە مەودا میدیای وت "هۆکاری یەکەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕەکانی جیهاندا، هەروەها هۆکاری دووەمیش ئەوەیە ئەو بەنزینەی دێتە ناوشاری سلێمانی هەمووی بەنزینی بازرگانییە جگە لەو بەنزینەی کە حکومەتی عیراقی دەینێرێت کە نرخەکەی 690 دینارە".

وتیشی "کەس ناتوانێت نرخی بەنزینی عیراقی زیاد بکات، چونکە نرخەکەی جێگیرە، بەڵام بەنزینە بازرگانییەکە بەپیێ ئەو نرخەی کە لە وڵاتانەوە بۆمان دێت رۆژانە دەگۆڕێت".

بەڕێوبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند "حکومەت ناتوانێت نرخی بەنزینە بازرگانییەکان دیاری بکات، چونکە بازرگانان ئەو بەنزینە دەکڕنەوە لە وڵاتانی دیکە، بۆیە نرخەکان بەپێی بۆرسە دیاری دەکرێت".

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئازاری 2022 لە شاری سلێمانی نرخی بەنزین بەمشێوەیە بوو:

نۆرماڵ = 950 دینار   
موحەسەن = 1025 دینار   
سوپەر = 1100 دینار   

س،ر
Qaiwan
Qaiwan