کوردستانی

وەزارەتی کارەبا ئاگاداریی هاوبەشانی دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبا ئاگاداریی هاوبەشانی دەکاتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پسوڵەی کارەبا لەسەر ماڵپەڕی pswla.com هاوبەشانی ئاگادار دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت مانگانە خزمەتگوزارییەکە نوێ دەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە "هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە پسوڵەی کارەبا لەسەر ماڵپەڕی pswla.com مانگانە بۆ ئەو هاوبەشانەی کە کرێی کارەباکەیان داوە، ئەپدەیت دەکرێتەوە".

ئەوەش هاتووە "ئەو هاوبەشانە بۆ زانینی دوا گۆڕانکارییەکانی پسوڵەکەیان، پێویستە سەری مانگ سەردانی ماڵپەڕەکە بکەن، ئەم خزمەتگوزارییە لە هەولێر و دهۆک بەردەستە و بەم زووانەش لە سلێمانی و هەڵەبجەش دەکرێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan