کوردستانی

دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی فێڵکردن لە هە هاوڵاتییان کە چەندین فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە 

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە "دوای ئەوەی دوو هاوڵاتیی لە بنکەی پۆلیسی كوردسات سکاڵایان تۆماركرد كە فێڵیان لێكراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (س ، ج ، ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە كە چەندین فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بەتۆمەتی فێڵكردن، هەرەوەها لەبەڕێوەبەرایەتیی توندتوتیژی خێزانیی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بەپێی مادەی 7ی خێزانی و ئامادەنەبووە بچێتە بەردەم دادگە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan