کوردستانی

بەلەمێکی کۆچبەران نوقمبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەلەمێکی کۆچبەران نوقمبوو
مەودا میدیا- 

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئاشکرای کرد لە وڵاتی یۆنان لە دوورگەی میتیلینی بەلەمێک بە ژمارەیەک کۆچبەرەوە ژێرئاوکەوت، ئاماژە بەوەکراوە تەرمی حەوت پەنابەر دۆزراوەتەوە.

ئاری جەلال، بەڕێوەبەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند "لە وڵاتی یۆنان لە دوورگەی میتیلینی لەدوای ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێكی کۆچبەران تەرمی حەوت كەس تیادا دۆزراوەتەوە كە لە ناویاندا منداڵ ھەیە".

ئاماژەی بەوەکردووە "بە نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە بە دواداچوون بۆ ناسنامەی ئەو پەنابەرانە دەکرێت کە خنکاون".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan