کوردستانی
بۆ بەرژەوەندیی هاوڵاتییان ماوەی بڕیارێک درێژدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێخۆشبوونی رێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو درێژەی هەیە و تاوەکو مانگی چوار بەردەوامی هەیە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی لە چەند مانگی پێشوودا بڕیاری لێخۆشبوونی رێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو درا، هاوڵاتییان بەشێوەیەكی بەرچاو پێشوازیان لە بڕیارەكە كرد و لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا سەردانی بنكەكانی كۆكردنەوەی داهات و فەرمانگەكانی ئاویان كرد و لە بڕیارەكە سوودمەندبوون".

ئاماژە بەوەکراوە "لەبەر بەرژەوەندی گشتی ئەو بڕیارە ئێستاش كاری پێ دەكرێت و هەتا مانگی چواریش درێژەی هەیە، هاووڵاتییانیش دەتوانن سەردانی فەرمانگەكانی ئاو و بنكەكانی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو بكەن و بە داشكاندنەوە قەرزەكان بۆ حكوومەت بگەڕێننەوە".
س،ر
س،ر
بیروڕا