کوردستانی
بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 20 ساڵی دانیشتووی باناسیاو لە ناحیەی کوڵەجۆی ئیدارەی گەرمیان بەهۆی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستدا.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 1ی ئازاری 2022 هاوڵاتییەکی تەمەن 20 ساڵی دانیشتووی باناسیاو سەر بە ناحیەی کوڵەجۆ بە رەگەز عەرەب لە شوێنی کارەکەی کە بەخێوکردنی حەوزی ماسییە بەهۆی فیشەکی تاپڕ گیانلەدەستدەدات".
راشیگەیاند "دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی بەڕێز پزیشکی دادوەر بە مادەی 406 براکەی کە لە خۆی بچوکترە و تەمەنی 18ساڵە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".
س،ر

بیروڕا