کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆی جۆری شێلان لە ناحیەی رزگاری منداڵێک گیانی لەدەست دا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە کاتژمێر 5:00 ئۆتۆمبێلێکی (بارهەڵگر لە جۆری مان) منداڵێک لە گەڕەکی ئاوباریکی ناحیەی رزگاری سەربەقەزای کەلار دەشێلێت و گیان لەدەست دەدات.
باسی لەوەشکردووە، منداڵەکە تەمەنی یەک ساڵ و نیو بووە لەبەردەم ماڵی خۆیان لەسەر رێگەی خاکی ئۆتۆمبێلەکە شێلاویەتی بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەفەرمانی دادوەر بەپێی مادەی 24 هاتوچۆ بەندکراوە و تیمی هاتوچۆ دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.
ر. ئ.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەفەرمانی دادوەر بەپێی مادەی 24 هاتوچۆ بەندکراوە و تیمی هاتوچۆ دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.
ر. ئ.
بیروڕا


