کوردستانی

چەند هەلی کارێکی حکومی راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند هەلی کارێکی حکومی راگەیەندرا
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان سێ پۆستی راوێژكار و دوو پۆستی راوێژكاری یاریدەدەری راگەیاند و هەر كەس مەرجەكانی تێدایە دەتوانێت سیڤی پێشكەشبكات.

 ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە رەگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەو پێنج پۆستە بریتیین لە سێ پۆستی راوێژكار و دوو پۆستی راوێژكاری یاریدەدەر پاڵپشت بەو فەرمانە كارگێڕییە ئەو پۆستانە راگەیەندراوە كە سەرۆكی ئەنجومەنەكە لە 28ی شوباتی 2022 واژوو كردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو كەسانەی وەردەگیرێن لە ئەنجومەنی شورا بە شێوەی هەمیشەیی وەكو راوێژكار، یاخود راوێژكاری یاریدەدەر دادەمەزرێندرێن.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەنجومەنەكە داواشدەكات ئەو كەسانەی مەرجە یاساییەكانیان تیادایە، دەتوانن لە 1ی ئازار تا 15 هەمان مانگ سیڤی خۆیان پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتیی كارگێری خۆیەتی ئەنجومەنی شورا بكەن و دەبێت مەرجەكانی بەگوێرەی مادەی 23و 24ی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان تێدابێت و كاتی چاوپێكەوتنەكەش 30 ی ئەم مانگە لە تەلاری ئەنجومەنی شورا لە شاری هەولێر دەبێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan