کوردستانی

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دەگۆڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دەگۆڕێت
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

بڕیاری گۆڕینی بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دەدرێت و بەڕێوەبەرێکی نوێ بەم نزیکانە دەستبەکاردەبێت و دەستکراوە بە جێبەجێکردنی رێکارە کارگێڕییەکان.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاری گۆڕینی بەکر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دراوە و بەڕێوەبەرێکی نوێ دەخرێتە شوێنی، لەئێستادا دەستکراوە بە گرتنەبەری رێگە کارگێڕییەکان بۆ گۆڕینی ئەو بەڕێوەبەرە".

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند "بڕیارە لە شوێنی مامۆستا بەکر مامۆستا بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری ئامادەیی رەنگینی کچان بکرێتە بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی".

پێشتریش بڕیاربوو نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری خۆیەتی هەمان پەروەردە بکرێتە بەڕێوەبەر، هەروەها دوو جار نووسراو بەرزکراوەتە و بەشێکی زۆری بەڕێوەبەر، یاریدەدەر و مامۆستای قوتابخانە و خوێندنگەکان واژۆیان بۆ کۆکردووەتەوە، بەڵام بەهەند وەرنەگیراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەکر محەمەد، بەڕێوەبەری ئێستای پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی تەمەنی نزیک بووەتەوە لە خانەنشینی.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan