کوردستانی
زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت بۆ دابەشکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگێک 874 ملیار دینار پێویستە، ئاماژەی بەوەشکرد لەئێستادا بڕی 312 ملیار دینار لە بەردەستدایە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات.
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بۆ دابەشکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگێک 874 ملیار دینار پێویستە، جگە لەو 32 ملیار دینارەی هاوپەیمانان".
تێلێگرامی مەودا میدیا https://t.me/mewdamedia
راشیگەیاند "لەئێستادا بڕی 312 ملیار دینار لە بەردەستدایە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، چونکە ئەو بڕە پارەیە خۆی 512 ملیار دینار بووە، بەڵام 200 ملیاریان بۆ مووچەی مانگی رابردوو بەکارهێناوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتن، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دیاری نەکردووە.
س،ر

بیروڕا