کوردستانی

بەشەخۆراکی هاوڵاتییان زیاد دەکات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشەخۆراکی هاوڵاتییان زیاد دەکات؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری بارزگانى و کۆمپانیای خۆراکی سلێمانى لەبارەی دابەشکردنی دوو سەبەتەی خۆراک لە مانگی رەمەزاندا روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت بە فەرمی هیچ نووسراوێکمان بەدەست نەگەیەشتووە.

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری بارزگانى و خۆراکی سلێمانى بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچمان بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی ئەوەی لە مانگی رەمەزان دوو سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بکرێت".

بەڕێوەبەری بارزگانى و خۆراکی سلێمانى راشیگەیاند "لەئێستادا بەشەخۆراکی بەشی یەکی مانگی کانونی دووەمی 2022 بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت".

مادەکانی سەبەتەی خۆراک بریتین لە: لە نیسك، نۆك، دۆشاو، برنج، شەكر، زەیت، ئارد کە مانگانە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت لەرێگەی بریکارەکانەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan