کوردستانی
چەند رۆژێک مۆڵەت دەدرێتە ئەم شۆفێرانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو شوفێرانە دەکاتەوە کە کەم و کورتی لە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکانیاندا هەیە، بۆئەوەی چارەسەری ئەو کێشەیە بکەن.
لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە "ئاگادارییەک بۆ سەرجەم ئەو شۆفێرانەی کە کەم و کورتی لە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکانیاندا هەیە و ئەو کەم و کورتییە دەبێتە هۆکاری دەرکردنی دووکەڵێکی نائاسایی و نایاسایی، تا رێکەوتی 10/03/2022 دوا مۆڵەتییانە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەم و کورتییانە، دوای ئەو بەروارە بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵدەستێت بە لێپێچینەوەی یاسایی بەرانبەر ئەو شۆفێرانەی کە سەرپێچیکارن دەرهەق بەو پرسە".
ئەوەش هاتووە "ئەو دووکەڵەی لە ئەگزۆزی ئۆتۆمبێلەکانەوە دەردەچێت هۆکارێکە بۆ پیسکردنی ژینگە و زیانێکی زۆر دەگەیەنێت بە تەندروستی هاوڵاتییان، هەروەها لەڕووی یاسای هاتوچۆوە سەرپێچییەکی هاتوچۆیە بەپێی یاسای هاتوچۆی ژمارە 86ی ساڵی 2004 بەشی ژمارە 13 بڕگەی (2 - ئەلف) کە لەنێو مەرجەکانی توندوتۆڵی ئاماژەی پێدراوە".
ئاماژە بەوەکراوە "داواکارین لە شۆفێران هاوکارمان بن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی و ژینگە، لەهەمان کاتدا خۆشیان بە دووربگرن لە لێپێچینەوەی یاسایی".
س،ر

بیروڕا